ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ ی ٣ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری و مامۆستا وریا بەڕێوەبەری بەشی تاقیکردنەوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، سەردانی مامۆستا سیروان لە قوتابخانەی خاتولیسی بنەڕەتی کرد، بە مەبەستی هەواڵپرسین لە تەندروستی بەڕێزیان.
بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەلامەتی و زووچاکبونەوەی بۆ خواست، جەختیکردەوە کە مامۆستایان سەرمایەی سەرەکی پەروەردەن، بەسەرکردنەوەی مامۆستایان ئەرکێکی ئەخلاقی و پیشەیی ئێمەیە، چونکە مامۆستایان ماندوون لە پێگەیاندنی نەوەکانی نیشتیماندا.

