پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و هاوکات بوونی لەگەڵ جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، کە سیمبوولی ڕاپەڕین و ئازادی گەلەکەمانە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم سەرپەرشتیاران و مامۆستایانی بەڕێز، فەرمانبەرانی ماندوونەناس و قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز دەکەین،

هیواخوازین ئەم دوو جەژنە ببنە مایەی خێر و خۆشی و نوێبوونەوەی گیانی تەبایی و سەرکەوتن بۆ کەرتی پەروەردە و گەلەکەمان.

نەژاد عبداللە محمد

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی