بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی٣ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد.

ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ڕێنماییە نوێیەکانی وەزارەتی پەروەردە بوو سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن، جەختکرایەوە لە سەر ئامادەکارییەکان و چۆنیەتی گەڕانەوەی خوێندکاران و قوتابیان بۆ ناوەندەکانی خوێندن کە بۆ ماوەیەک ڕاگیرابوو لەبەر ئەوەی ناوچەکە و کوردستانمان بە قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە ئاڵۆزی و مەترسییەکانی شەڕداتێدەپەڕێت، هەروەها باس لە چۆنیەتی ڕێکخستنەوەی کاتەکانی خوێندن کرا بۆ ئەوەی ئەو ماوەیەی فەوتاوە بۆیان قەرەبوو بکرێتەوە، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی خوێندن دەست پێبکاتەوە.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووان ڕاوسەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان خستەڕوو، مامۆستا نەژاد عبداللە ئاماژەی بەوە کرد کە وەزارەتی پەروەردە بەردەوام لەسەر هێڵە بۆ پاراستنی پرۆسەی پەروەردە و پێویستە هەموو پەروەردەی قەزاکان بە وردی پابەندی ڕێنماییە نوێیەکان بن.