بە مەبەستی جەژنە پیرۆزەو ساڵیادی ڕاپەڕین و نەورۆز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ دەکات.

​ئەمڕۆ شەممە ۲٨ی۳ی ۲۰۲٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی بەڕێز سەرکەوت زەکی سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵی کرد.

​لە دیدارێکدا بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و یادە نەتەوەییەکانی ڕاپەڕین و نەورۆزی ئاراستەی بەڕێز سەرکەوت زەکی و تێکۆشەرانی سنوورەکە کرد. هاوکات جەخت لە گرنگی هەماهەنگی و پشتگیری ناوەندە کارگێڕییەکان کرایەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ.

بەڕێز سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ سوپاسی ئەم بەسەرکردنەوەیەی بەڕێوەبەری گشتی و شاندی یاوەری کرد و دەستخۆشی لە هەوڵە بەردەوامەکانیان کرد بۆ سەرخستنی ساڵی خوێندن و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان.