ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٩ی ٣ ی ٢٠٢٦ بەرێز مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و هاوکات بوونی لەگەڵ جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، سەردانی سەرجەم بەشەكانی ناو دیوانی بەرێوەبەرایەتی كرد بە مەبەستی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەران و فەرمانبەران.هیوای خواست جەژنی رەمەزان و جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی
ببێتە مایەی خێرو خۆشی و کۆتایی هاتن بەو ناخۆشیانەی کە ڕووی لە هەرێمەکەمان کردووە





