لەدرێژەی سەردان وبەسەرکردنەوەکانی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی, ئەمشەو ٣١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ بەشداریکرد لە پرسەی خاتوو ئامینە احمد دایکی مامۆستا ئاڤان نجیب محمد امین لە قوتابخانەی باڵامبۆی بنەڕەتی,
بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاند بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین، لە خوای گەورە داوا دەکەین ئارامیان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
إنا لله وإنا إلیه راجعون


