سەرەڕای پشووی فەرمی ئەمڕۆ چوار شەممە ۱ی٤ی۲۰۲٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا لەتیف بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ, قۆناغی کۆتایی دروستکردنی قوتابخانە ١٨ پۆلییەکەی سیتەکیان بەسەرکردەوە.
لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار کرد کە توانیویانە لە کاتێکی پێوانەیی و دیاریکراودا کارەکان تەواو بکەن، هەروەها رایگەیاند کە ئەم ناوەندە نوێیە دەبێتە مایەی گۆڕانکارییەکی گرنگ لە خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە لە سنووری پەروەردەی شارباژێڕ.




