هەماهەنگی و دانانی پلان و بەرنامەی گونجاو لە قوتابخانەکانی ئاوارەی ناوخۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی تاوتوێ كرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ ی ٤ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێزان کاک بابەڕەسوڵ نوێنەری پارێزگای سلێمانی و دکتۆر عیماد بەڕێوەبەری گشتی نوێنەرایەتی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ قوتابیانی ئاوارە لە هەرێمی کوردستان کرد، بە مەبەستی هەماهەنگی و دانانی پلان و بەرنامەی گونجاو لە قوتابخانەکانی ئاوارەی ناوخۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە تایبەت پرۆسەی ئۆنلاین کردن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و پۆلە کۆتاکان، هەروەها دانانی پلانی هاوبەش لەژێر چاودێری و بڕیارەکانی پارێزگای سلێمانی و لایەنی ئەمنی شاری سلێمانی و وەزارەتی پەروەردە.