چلەی ماتەمینی بۆ مامۆستا کامەران نوری بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ شەممە ٤ـی ٤ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی پەروەردەیی و مامۆستایان و کەسوکاری کۆچکردوو، مەراسیمی چلەی ماتەمینی خوالێخۆشبێت مامۆستا کامەران نوری محمد یاریدەدەری قوتابخانەی سیڤەری بنەڕەتی لە سنووری پەروەردەی ڕۆژئاوا لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی بەڕێوەچوو.

بەو بۆنە غەمناکەوە مامۆستا نەژاد عبداللە پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد و ڕایگەیاند کۆچی دوایی مامۆستا کامەران خەسارەتێکی بەرچاو بوو بۆ ناوەندی پەروەردەیی شارەکەمان، ئەو وەک پەروەردەکارێکی بە ئەمەک و یاریدەدەرێکی سەرکەوتوو هەمیشە وەک نموونەی مرۆڤدۆستی و دڵسۆزی لە یادەوەری هاوکاران و قوتابیانیدا دەمێنێتەوە، جەختی لەوە کردەوە کە خزمەت و ماندووبوونی مامۆستایانی دڵسۆز لە مێژووی پەروەردەدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە، لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد کە خودای مەزن گیانی مامۆستا کامەران بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی وئارامی بە کەسوکار و ئازیزانی ببەخشێت.

إنا لله وإنا إلیه راجعون