بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ئامادەیی قەرەگۆلی کرد

​ئەمڕۆ سێشەممە ۷ـی ٤ـی ۲۰۲٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا سەردانی بینای ئامادەیی قەرەگۆلی لە سنووری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور کرد.

​لەو سەردانەدا کە هەریەک لە ئەندازیار محەمەد عبدالله نوێنەری ئانزۆ فاوندەیشن کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و لەلایەن خاتوو تۆڵە شێخ جەنابـەوە خاوەندارێتی دەکرێت و مامۆستا جەمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان هاوڕێیەتیان دەکرد، لەلایەن مامۆستا نەبیل حەمەساڵح بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور و ئومێد عەبدولڕەحمان سەرپەرشتیاری یەکەم و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی ئامادەیی قەرەگۆل و قوتابخانەی خاکی بنەڕەتییەوە پێشوازییان لێکرا.

​بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دواین قۆناغی پرۆسەی گۆڕینی ڕێڕەوی ئاوی خوێندنگەکەیان بەسەرکردەوە، جێگەی دەستخۆشییە کە لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئانزۆ فاوندەیشن بڕیاریدا ئەرکی ​دروستکردنەوەی دیواری خوێندنگەکە و ​پڕکردنەوەی ئەو چاڵانەی بەهۆی لافاوەوە دروست بوون و نۆژەنکردنەوەی تەواوی بیناکەبگرێتە ئەستۆ.

بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور و خەڵکی ناوچەکە، سوپاس و پێزانینی قوڵی خۆیان ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی و ئانزۆ فاوندەیشن کرد بۆ خەمخۆری و خێرا بەدەمەوەهاتنیان بۆ پاراستنی گیانی خوێندکاران و نۆژەنکردنەوەی خوێندنگەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەهۆی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئامادەیی قەرەگۆل زیانی بەرکەوتبوو.