بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکانی نۆژەنکردنەوە و باشترکردنی ژینگەی خوێندن، ئەمڕۆ سێشەممە ۷ـی ٤ـی ۲۰۲٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ناحیەی بەرزنجەی کرد لە سیدصادق.
لە سەردانەکەدا بەڕێز ئەندازیار محەمەد عبدالله نوێنەری ئانزۆ فاوندەیشن و مامۆستا جەمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان یاوەری بوون، لەلایەن بەڕێزان ڕێبین عومەر قائیمقامی قەزای سەیدصادق و مامۆستا سۆران بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدصادق پێشوازییان لێکرا.
دواتر بەڕێوەبەری گشتی دواناوەندی بەرزنجەی تێکەڵاو و قوتابخانەی بەرزنجەی بنەڕەتی بەسەرکردەوە کە لەلایەن ئانزۆ فاوندەیشن بە شێوازێکی سەردەمیانە نۆژەنکراونەتەوە.
مامۆستا نەژاد ڕایگەیاند ئامانجی سەرەکیمان دابینکردنی ژینگەیەکی خوێندنی شایستە و سەردەمیانەیە بۆ هەموو قوتابیان و خوێندکاران، بەتایبەت لە ناحیە و گوندەکان، دەستخۆشی لە ئانزۆ فاوندەیشن دەکەین بۆ ئەم هەنگاوە، چونکە نۆژەنکردنەوەی ئەم ناوەندە پەروەردەییانە نەک هەر کاریگەری لەسەر دڵخۆشی قوتابیان و خوێندکاران دەبێت بەڵکو ئاستی زانستی و پەروەردەییش بەرزتر دەکاتەوە.











