کتێبێک بە ناونیشانی (بنەما زانستیەكانی بوونیادی كتێبخانەی نموونەیی خوێندنگاكان لە باخچەی منداڵان تاوەكو خوێندنگای ئامادەیی ) پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کرا

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی ٤ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کتێبێک بە ناونیشانی (بنەما زانستیەكانی بوونیادی كتێبخانەی نموونەیی خوێندنگاكان لە باخچەی منداڵان تاوەكو خوێندنگای ئامادەیی ) پێشکەش کرا لە لایەن (بەڕێز شێرزاد سەعید محەمەد گوێزە) شارەزا لە بواری زانستی زانیارییەكان و كتێبخانە و بەڵگەنامەكان.

ئەم کتێبە باس لە كتێبخانەی خوێندنگا لە ڕێگەی ئەو چالاكی و خزمەتگوزارییە پەروەردەیی و فێركارییانە كە پێشكەشی دەكات بەشێكە لە سیستمی پەروەردە و فێركردن .

بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێزیان کرد بۆ ئامادەکردنی ئەو کتێبە بەنرخە کە بتوانرێت مامۆستایان سوودی لێوەربگرن.