دوای ئەوەی لە لافاوەکەی ساڵی ڕابردوودا زیانی بەرکەوت، قوتابخانەی بناری بنەرەتی لە سنوری پەروەردەی دوكان لە پیرەمەگروون بە تەواوی نۆژەنکرایەوە ، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی ٤ـی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری بەرێز ئەندازیار محەمەد عبدالله نوێنەری تایبەتی ئانزۆ فاوندەیشن سەردانی پیرەمەگرونیان كرد، لەلایەن مامۆستا مهاباد مصطفی بەڕێوەبەری پەروەردەی دوكان و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی بناری بنەڕەتی پێشوازیان لێكرا.
لە سەردانەكەدا پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ئەم قوتابخانەیەیان بەسەركردەوە كە لەلایەن ئانزۆ فاوندەیشن ئەنجامدراوە، ئەم پڕۆژەیە ڕەخساندنی ژینگەیەکی خوێندنی گونجاو و سەلامەت بوو بۆ منداڵانی ناوچەکە.
مامۆستا نەژاد بۆ ئانزۆ فاوندەیشن بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە، دەستخۆشی و پێزانینی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خەمخۆر دەکەین بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی بناری بنەرەتی لە پیرەمەگروون، دەستپێشخەرییەکەی ئێوە سەلماندی کە دەتوانن ببنە پاڵپشتێکی ڕاستەقینە و کاریگەر بۆ پرۆسەی پەروەردە لە کاتە سەختەکاندا، ئێمە بە نایابەوە لە کارەکانتان دەڕوانین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین، هیواخوازین ئەم هەماهەنگییەی نێوانمان بەردەوام بێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری نەوەکانی دواڕۆژمان.
دواتر لەلایەن بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی بناری بنەڕەتییەوە ڕێزلێنانیان بەخشییە بەڕێز ئەندازیار محمد عبداللە نوێنەری تایبەتی ئانزۆ فاوندەیشن لە بەرامبەر هەوڵە بەردەوامەكانی بۆخزمەتكردنی كەرتی پەروەردە.







