نەخشەی کوردستانی گەورە پێشکەشی بەڕێوەبەری گشتی دەکرێت

لە چوارچێوەی بەرز نرخاندنی کارە هونەری و نیشتمانییەکان، ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٩ـی ٤ـی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەلایەن بەڕێز عەقید ڕەنج جەبار لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان نەخشەی کوردستانی گەورەی پێشکەش کرا.

دیارییەکەی عەقید ڕەنج نیشانەی ئەوەیە کە ئەفسەرانی کورد لە پاڵ ئەرکە نیشتمانییەکانیاندا، خاوەنی دیدێکی هونەری و مێژوویی قووڵن بۆ خاکی کوردستان، نەخشەکە بە وردەکارییەکی زۆر و بە شێوازێکی هونەریی مۆدێرن دروستکراوە کە گوزارشت لە یەکێتی خاک و مێژووی نەتەوەی کورد دەکات.

مامۆستا نەژاد وێڕای دەستخۆشی، ئەم دیارییەی بە دەستکەوتێکی گرنگ و گەورە وەسف کرد کە دەبێتە پارێزەری ناسنامەی نەتەوەیی، ئەم نەخشەیە بەرجەستەکردنی خەونی نەتەوەیەک و ئەفسەرێکی دڵسۆزە کە سنوورە دەستکردەکان تێپەڕێنێت کە تێیدا مێژوو و جوگرافیای کوردستان بە شێوازێکی داهێنەرانە نەخشێنراوە.