ئەمڕۆ دوو شەممە ٤ـی ٥ـی ٢٠٢٦ بەرێز مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێز دارا حەسەن نوێنەری ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی کورد – بەریتانیا کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پەرەپێدانی هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا، پاشان بڕوانامەی سوپاس و پێزانینیان پێشكەش بە بەرێز مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد لە پای هەوڵ و ماندووبوون و پاڵپشتی بەردەوامی بە دوبارە بنیادنانەوەو گەشەسەندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
