ئەمڕۆ شەممە ٩ـی ٥ـی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ مامۆستا حەوێز محمد بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی و خاتوو ڕۆزا شێخ ڕەئووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و شاندی یاوەری سەردانی ماڵی مامۆستا شنۆ نوری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە یەكەی سەرپەریشتیكردنی ڕۆژهەڵات کرد بە مەبەستی هەواڵپرسین لە باری تەندروستی بەڕێزیان و هیوای زوو چاکبونەوەی بۆ خواست.
مامۆستا نەژاد ڕایگەیاند بە ئەرکی خۆمان زانی لە نزیکەوە هەواڵتان بپرسین بە شانازییەوە سەیری مێژووی پڕ لە سەروەریی بەڕێزتان دەکەین وە هیوای تەندروستییەکی باش و تەمەنێکی درێژتان بۆ دەخوازین دڵنیابن کە ئێمە وەک پەروەردە هەمیشە خۆمان بە قەرزاری ماندووبوونی ئێوە دەزانین.





