بەڕێوەبەری گشتی مامۆستایەكی قوتابخانەی كاوەی بنەڕەتی بەسەركردەوە

ئەمڕۆ شەممە ٩ـی ٥ـی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ مامۆستا حەوێز محمد بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی و خاتوو ڕۆزا شێخ ڕەئووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و شاندی یاوەری سەردانی ماڵی مامۆستا بەناز علی ڕەزا مامۆستای وەرشە لە قوتابخانەی كاوەی بنەڕەتی کرد بە مەبەستی هەواڵپرسین لە باری تەندروستی بەڕێزیان.

مامۆستا نەژاد بۆ مامۆستا بەناز هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست، جەختی لەوە کردەوە کە خزمەتی مامۆستایان بەشێکی دانەبڕاون و لە خێزانی گەورەی پەروەردە و هەر ئازارێک بێتە ڕێیان ئازاری هەموومانە، هیوای خواست ئەم تاقیکردنەوە تەندروستییە بە زوویی تێپەڕێنێت و بە وزەیەکی نوێ وە بگەڕێتەوە ناو کایەی زانست و پەروەردە.