بەڕێوەبەری گشتی سەردانی مامۆستا سیروان نوری دەکات

ئەمڕۆ شەممە ٩ـی ٥ـی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ مامۆستا حەوێز محمد بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی و شاندی یاوەری لە نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی سەردانی بەڕێز سیروان نوری مامۆستای خانەنشین و سەرۆکی پێشووی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان/ لقی سلێمانی کرد.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا بەڕێوەبەری گشتی لە نزیکەوە لە باری تەندروستی مامۆستا سیروان نوری پرسی و هیوای تەندروستییەکی باش و چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواست، هەروەها جەختی لە ڕۆڵی گرنگ و پڕبایەخی مامۆستا سیروان کردەوە لە خزمەتکردنی کایەی پەروەردە و داکۆکیکردن لە مافی مامۆستایان لە ماوەی ساڵانی کارکردنیدا.

لای خۆشیانەوە بنەماڵەی مامۆستا سیروان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە و هەواڵپرسینەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەربڕی.