نۆژەنکردنەوەی بەشی فێرکردنی نائاسایی هەنگاوێک بۆ خزمەتکردنی زیاتری قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت

ئەمڕۆ شەممە ٩ـی ٥ـی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ مامۆستا حەوێز محمد بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی و مامۆستا ئەنوەر كەریم بەڕێوەبەری بەشی فيركردنی نائاسایی و شاندی یاوەری سەردانی بەشی فێرکردنی نائاسایی کرد سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان.

ئەم سەردانە بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی بینای بەشی فێرکردنی نائاسایی ئەنجامدرا، کە لە لەلایەن چەند خێرخوازێکەوە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بۆ ئەنجامدراوە.

لە میانەی سەردانەکەدا بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە خێرخوازان کرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە و جەختی لە گرنگی فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گونجاو کردەوە بۆ فەرمانبەران و سەردانکەرانی بەشی فێرکردنی نائاسایی، ئەم بەشە بەرپرسە لە ڕێکخستنی کاروباری قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە پێویستیان بە مامەڵەی تایبەت و گونجاو هەیە، تاوەکو بێبەش نەبن لە پرۆسەی خوێندن و فێربوون.