ئەمڕۆ ١٣ی ٥ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەرێوەبەری گشتی پەروردەی سلێمانی پێشوازی لە خانەوادەی دانیە کامەران کرد.
لە دیدارێکدا خانەوادەی دانیە کامەران باسیان لە ڕۆڵی بەرێوەبەری گشتی کرد کە هەمیشە هاوکارو پشتیوانی لە دانیە کامەران کردووە کە خاوەن پێداویستی تایبەتە بەوەرگرتنی لە باخچەی منداڵان لە رێگەی بەشی فێرکردنی نائاسایی هەموو کارەیاساییەکان بۆ جێبەجێکراوە لە ئێستادا کەتەمەنی بووە بە ٦ ساڵ باخچەی مناڵانی تێپەڕاندووە بە سەرکەوتووی لە بەرامبەردا ئەم خانەوادە بەرێزە سوپاس و دەست خۆشی و چەپكە گوڵی ڕێز و وەفایان پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی پەروردەی سلێمانی کرد.
لە بەرامبەردا مامۆستا نەژاد عبدالله ووتی هەمیشە دەرگامان کراوەیە بۆ خزمەتکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت وە بەئەرکی سەر شانی خۆمانی دەزانین لە ڕوی مادی و مەعنەویەوە پشتگیریان بکەین و خزمەتیان بکەین ،ئەوان بەشێکی دانەبڕاون لە ناو کۆمەڵگە و لە بواری خوێندن و فێرکردندا ،بە هیچ شێوەیەک نابێت جیابکرێنەوە وە مافی خۆیانە وەک هەموو تاکێکی کۆمەڵگا مافی خوێندنیان هەبێت



