بەبۆنەی یادی ٦٤ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان، (یەکێتی مامۆستایانی کوردستان)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەت و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان و سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەین.
یەکێتی مامۆستایان لە مێژووی خۆیدا هەمیشە قەڵایەکی پتەو بووە بۆ داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی مامۆستایان و لە هەمان کاتدا هاوکارێکی سەرەکی بووە بۆ بەردەوامبوونی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن، تەنانەت لە سەخترین قۆناغەکانی خەباتی گەلەکەماندا.
ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، وێڕای بەرز نرخاندنی ڕۆڵی مێژوویی و پیشەیی ڕێکخراوە بەڕێزەکەتان، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی توێژی مامۆستایان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پەروەردەیی لە هەرێمەکەماندا.
دووبارە یادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان پیرۆز بێت.
نەژاد عبداللە محمد
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
