سەردان و بەسەرکردنەوە

لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوە مەیدانیەکانی بەڕێزبەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ ی ٥ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، لە نەخۆشخانەی شار ،سەردانی مامۆستا فریاد سمین بەڕێوەبەری قوتابخانەی هەستی لە پەروەردەی دەربەندیخان کرد کە لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە، بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ خواست.