ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ ی ٥ ی ٢٠٢٦ بەڕێوەبەر و ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەشی پەروەردەی پیشەیی قوتابخانەی بێخودی بنەڕەتی کچان سەر بە پەروەردەی ڕۆژهەڵات سەردانی مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانییان کرد.
لەو سەردانەدا دیارییەکی تایبەتیان پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد، دیارییەکە بریتی بوو لە تابلۆیەکی دەستڕەنگینی ناوازە کە نەخشەی کوردستانی بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە تێدا کێشرابوو، وەک هێمایەک بۆ ئەمەکداری و سوپاسگوزاری بەرامبەر بە هەوڵ و ماندووبوونەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە گەشەپێدانی بەشی پیشەیی لە پڕۆسەی خوێندندا.
مامۆستا نەژاد زۆر سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی ناو براو کرد بۆ ئەو دیارییە بەهادارە، ستایشی دڵسۆزی وماندووبوونیانی کرد لە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردندا و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن لە ئەرکە پیرۆزەکەیاندا.
