بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و قوڵترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسوڵمانانی جیهان و کوردستان بەتایبەت دەکەم. سەرپەرشتیاران، مامۆستایانی دڵسۆز، فەرمانبەرانی ئازیز و تەواوی پەروەردەکاران و قوتابیان و خوێندکاران جەژنتان پیرۆزبێت، لە خودای گەورە داواکارم ئەم جەژنە پیرۆزە بکاتە مایەی خێر، بەرەکەت، تەبایی و قوڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و بەخشندەیی لە نێوانماندا، هیوادارم ڕۆژانی جەژن لەژێر سایەی تەندروستییەکی باش و دڵخۆشیدا لەگەڵ ئازیزانتان بەسەر ببەن.
دووبارە جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت لە ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان .
نەژاد عبدالله محمد
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
۲٦ی ٥ی ۲۰۲٦
