ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پلان و ئامادەکارییەکانی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی تاووتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٣ی ٦ی ٢٠٢٦ ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە سەرپەرشتی مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبونەوە، بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ پرۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانەوە، كە بڕیارە لە بەرواری ١٤ی ٦ی ٢٠٢٦ كاتژمێر ٧:٣٠ خولەك دەستپێبکات.

لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی تیشک خرایە سەر دابینکردنی سەرجەم پێداویستییە لۆجیستی، کارگێڕی و ئەمنییەکان بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، بە ئامانجی ڕەخساندنی کەشێکی دەروونی و گونجاو و دابینکردنی ئارامی بۆ خوێندکاران، هەروەها جەختکرایەوە لە پاراستنی مافی سەرجەم خوێندکاران لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا لە دابینکردنی ساردکەرەوە، کارەبای بەردەوام و ئاوی خواردنەوە بۆ سەرجەم هۆڵەکان بە ڕەچاوکردنی وەرزی گەرما، کۆبوونەوەکە بە کۆمەڵێک ڕێنمایی و ڕاسپاردەی گرنگ کۆتایی هات، بۆ سەرخستنی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان.