بەسەرکردنەوە

ئەمڕۆ شەممە ٦ی ٦ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ مامۆستا ڕۆزا شێخ ڕەئووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، سەردانی ماڵی بەڕێز تەها حسن علی فەرمانبەر لە قوتابخانەی شێخ محمود لە سنوری پەروەردەی ڕۆژهەڵات کرد،بە مەبەستی هەواڵپرسین لە باری تەندروستی بەڕێزیان و هیوای زوو چاکبونەوەی بۆ خواست.

بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاند بە ئەرکی خۆمان دەزانین لە نزیکەوە هەواڵتان بپرسین وە هیوای تەندروستییەکی باش و تەمەنێکی درێژتان بۆ دەخوازین دڵنیابن کە ئێمە وەک پەروەردە هەمیشە خۆمان بە قەرزاری ماندووبوونی ئێوە دەزانین.