لە پەرۆشی و خەمخۆری بۆ ڕەوشی تەندروستی مامۆستایان، ئەمڕۆ شەممە ٦ ی ٦ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا ڕۆزا ڕەئوف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و مامۆستا کامەران بەڕێوەبەری قوتابخانەی صالح قەفتان، سەردانی مامۆستا شاخەوان کمال علی لە قوتابخانەی صالح قەفتان ی بنەڕەتی لە پەروەردەی ڕۆژهەڵات کرد.
بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست. جەختیکردەوە کە مامۆستایان سەرمایەی سەرەکی پەروەردەن، بەسەرکردنەوەی مامۆستایان ئەرکێکی ئەخلاقی و پیشەیی ئێمەیە، چونکە مامۆستایان ماندوون لە پێگەیاندنی نەوەکانمان.

