ئەمڕۆ شەممە ٦ی٦ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا بەناز ڕەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواو مامۆستا ڕێبوار سەرپەرشتیاری یەکەم لە پەروەردەی ڕۆژئاوا و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی مامۆستا نەسرین یوسف لە ئامادەیی پیرەمەگرون لە سنووری پەروەردەی ڕۆژئاوا کرد، هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ خواست و پێی ڕاگەیاند ئێوەی مامۆستایان بناغەی پەروەردەکردن و فێرکردنی نەوەی داهاتوون و هەمیشە پاڵپشتانین.





