لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە مەیدانییەکانیدا ئەمڕۆ شەممە ٦ی ٦ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا بەناز ڕەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواو مامۆستا ڕێبوار سەرپەرشتیاری یەکەم لە پەروەردەی ڕۆژئاو و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، سەردانی مامۆستا عبدالخالق ماوەتی لە قوتابخانەی هەواری نوێ لە سنووری پەروەردەی ڕۆژئاوا کرد بە مەبەستی هەواڵپرسین لە باری تەندروستی بەڕێزیان.
بەڕێوەبەری گشتی جەختی کردەوە کە مامۆستایان چرای ڕووناککەرەوەی کۆمەڵگەن و سەرمایەی سەرەکی پەروەردەن، بەسەرکردنەوەی مامۆستایان ئەرکێکی ئەخلاقی و پیشەیی ئێمەیە، چونکە ئێوە ماندوون لە پێگەیاندنی نەوەکانی ئەم نیشتیمانەدا. بە هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروستییەکی باش بۆ مامۆستای ئازیزمان.







