ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی ٦ـی ٢٠٢٦ بەرێز مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێز ئامانج عزیز كریم بەرێوەبەری ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی و ستافی یاوەری كرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پەرەپێدانی هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا، پاشان بڕوانامەی سوپاس و پێزانینیان پێشكەش بە بەرێز مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد لە پای هەوڵ و ماندووبوون و پاڵپشتی بەردەوامی بە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و دابینكردنی هۆڵەكانی كۆمیسیۆن لە ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
لەكۆتایدا بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند ئەركی سەرشانمانە هاوكار و كارئاسانی بكەین بە دابینكردنی هۆڵ بۆ ئۆفیسی نوێنەرانی كۆمیسۆن لە ناوەندەكانی خوێندن لە پێناو سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن.


