بەسەرکردنەوە

لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەری گشتی، ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی٦ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری مامۆستا بەناز ڕەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواو مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و خاتوو شەهلا حمەرشید لێپرسراوی هۆبەی وردبینی لە پەروەردەی ڕۆژئاوا، لە نەخۆشخانەی شار سەردانی خاتوو سەنا شاکر فەرمانبەر لە هۆبەی وردبینی پەروەردەی ڕۆژئاوا و هاوکات خوێندکاری قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی لە ئامادەیی بازرگانی لەتیف هەڵمەتی ئێواران کرد، کە لە ئێستادا بەهۆی تێکچونی باری تەندروستییەوە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

بەڕێوەبەری گشتی هیوای زوو چاکبونەوەو لەشساغی بۆ خواست، بەو هیوایەی بە وزەو تەندروستییەکی باشەوە بەشداری لە تاقیکردنەوەکان بکات و وەک هەمیشە بە لێهاتوییەوە بگەڕێتەوە سەر ئەرکە وەزیفیەکەی.