ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی ٦ـی ٢٠٢٦ بە سەرپەرشتی مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی خاتوو میهرەبان جەلال سەرۆکی دامەزراوەی تاڵێنت هەب و بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی ناحکومی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە پرۆژەیەکی هاوبەش،بەئامانجی کردنەوەی پێشانگەی تاڵێنت کریەیتۆرز کە بڕیارە لە مانگی تەموز بۆ ماوەی دووڕۆژ بەهاوبەشی لەگەڵ دەزگاری میدیای کوردسات لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.
ئامانجی پێشانگەکە پیشاندانی توانا و لێهاتویی و بیرۆکەی داهێنەرانەی خوێندکاران و ئاستی زانستی خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکانە ، هاوکات لەڕێگەی پانێڵ و سیمیناری زانستییەوە گرفتەکانی بەردەم داهێنانی خوێندکاران و خستنە رووی ڕێگە چارەسەرەکان تاوتوێ دەکرێت، ئەمە جگەلەوەی پێشانگەکە لە ڕێگەی ۆرکشۆپەوە دەرفەت دەرەخسێنێت بۆ خوێندکارانی بەشداربوو تا کار لەسەر بیرۆکە و پرۆژەکانیان بکەن.









