سەردان و بەسەرکردنەوە

لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوە مەیدانیەکانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ ی ٦ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری خاتوو ڕاز عبدالکریـم بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری و خاتوو هەوری تۆفیق فەرمانبەر لە هۆبەی بڕوانامەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، سەردانی ماڵی بەرێز زەنیرە ئەبوبەكر فەقێ لێپرسراوی هۆبەی بڕوانامەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کرد بە مەبەستی هەواڵپرسین لە باری تەندروستی بەڕێزیان.

بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاند بە ئەرکی خۆمان دەزانین لە نزیکەوە هەواڵتان بپرسین، وە هیوای تەندروستییەکی باش و تەمەنێکی درێژتان بۆ دەخوازین دڵنیابن کە ئێمە وەک پەروەردە هەمیشە خۆمان بە قەرزاری ماندووبوونی ئێوە دەزانین.