لە چوارچێوەی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە حکومییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی ٦ـی ٢٠٢٦ بەڕێز یوسف حەمید قادر سەرۆکی رێکخراوی وانیار بۆ تەندروستی و پەرەپێدان سەردانی مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد.
ئەم سەردانە بە مەبەستی سوپاسگوزاری و پێشکەشکردنی ڕێزلێنان بوو بە بەڕێوەبەری گشتی لە پای ئەو هاوکاری و پاڵپشتییە بەردەوامەی کە پێشکەشی ڕێکخراوەکەیانی کردووە، ئەم هاوکارییە دەورێکی باڵای هەبوو لە سەرکەوتنی خولی فریاگوزاری سەرەتایی کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن ڕێکخرابوو، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران بەشداربوون و لێی سوودمەند بوون.
بەڕێوەبەری گشتی بۆ ڕێکخراوەکە ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەردەوام دەرگامان واڵایە بۆ پاڵپشتیکردنی هەر دەستپێشخەری و پڕۆژەیەکی مرۆیی و زانستی کە خزمەت بە کەرتی پەروەردە و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی خوێندکارانمان بکات، خولی فریاگوزاری سەرەتایی کە لەلایەن ڕێکخراوەکەتانەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن بەڕێوەچوو، هەنگاوێکی گرنگ و پڕ بایەخ بوو بۆ ئاشناکردنی نەوەکانمان بە بنەما سەرەتاییەکانی پاراستنی تەندروستی.
