بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رێزلێنان بەخشرایە كۆمەڵێك بەرێوەبەر و یاریدەدەری بەرێوەبەری باخچەی مناڵان و قوتابخانە و خوێندنگەكانی بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی ٦ـی ٢٠٢٦ لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی بەڕێزان هەڤاڵ سەرکەوت زەکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی (سلێمانی و چەمچەماڵ) و د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، مامۆستا بەناز ڕەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و بەرپرسانی پەروەردەیی ، رێزلێنان بەخشرایە كۆمەڵێك بەرێوەبەر و یاریدەدەری بەرێوەبەری باخچەی مناڵان و قوتابخانە و خوێندنگەكانی بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا لە پای ئەنجامدانی كارەكانیان بە دڵسۆزانە و خزمەتكردنیان بە كەرتی پەروەردە و خانەنشین بوونیان لەو بوارە خەڵاتی ڕێز و سوپاسیان پێشكەش كرا.