لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان دامەزراوەکانی حکومەت، ئەمڕۆ یەکشەممە ۲٨ـی ٦ـی ۲۰۲٦ بە سەرۆکایەتی مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێز خاتوو (ژووان صابر)یان کرد.
بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان ، مامۆستا نەژاد بەناوی خۆی و تەواوی پەروەردەی سلێمانییەوە، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.
بەڕێوەبەری گشتی جەختی لە گرنگی ڕۆڵی کەرتی گەشتوگوزار کردەوە لە نیشاندانی سیمای شارستانی و کلتوریی لە ناوچەکەدا.
لای خۆشیانەوە خاتوو ژووان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیەی شاندی پەروەردەی سلێمانی دەربڕی.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باسیان لە گرنگی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان هەردوولا کرد بەتایبەت لە بواری هۆشیاری گەشتیاری و کلتوری لە ناوەندەکانی خوێندندا، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگە و پەرەپێدانی زیاتری کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان.
