لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کایەی پەروەردەیی و زانستی، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ ی ٦ ی ٢٠٢٦ ستافی گۆڤاری تەوار سەردانی بەرێز مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانییان کرد و گۆڤارەکەیان پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کرد، کە گۆڤارێکی ساڵانەیە و بابەتی پەروەردەیی و زانستی و هەمەڕەنگ لەخۆدەگرێت، هەروەها گەیاندنی پەیامی دەستخۆشی بوو بۆ ئەو هەوڵانەی کە بەڕێوەبەری گشتی لە پێناو خزمەتکردنی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە ئەنجام دەدات.
مامۆستا نەژاد دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانی ستافی گۆڤارەکە کرد و ئاماژەی بەوە دا کە بوونی گۆڤاری لەم شێوەیە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی ئاستی ڕۆشنبیری لای مامۆستایان و خوێندکاران، هەروەها جەختی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری ئەو پڕۆژانە دەکات کە خزمەت بە کەرتی پەروەردە دەکەن.
