بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی مامۆستایان دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ۳۰ـی ٦ـی ۲۰۲٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پێشوازی لە شاندێکی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کرد، بەمەبەستی پەرەپێدان و بەهێزکردنی زیاتری هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوولا بۆ خزمەتکردنی زیاتر بە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە سنوورەکە.

هەروەها گفتوگۆ لەسەر چەندین تەوەری گرنگ و پەیوەندیدار بە دۆخی مامۆستایان و ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی پەروەردە کرا.