بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی دوو مامۆستا لە ئەكادیمیای ئاسۆی گەش كرد

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣-٧-٢٠٢٦ بەرێز مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەرێزان ( مامۆستا بریا سالح حسین و مامۆستا ڕاژان خەسرەو شەریف ) كرد لەپای پشتگیری و خزمەتكردنیان بۆ كەرتی پەروەردە و فیركردن بە تۆمارکردن و ووتنەوەی وانەكان بە شێوەیەكی لێهاتوویی.

بەڕێوەبەری گشتی هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.بۆ خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردە لە سنورەكە.