لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان دامەزراوەکانی حکومەت، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی ٧ـی ۲۰۲٦ بە سەرۆکایەتی مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێز خاتوو (عەمید زوڵفان غەریب)یان کرد.
بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری نوێی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی ، مامۆستا نەژاد بەناوی خۆی و تەواوی پەروەردەی سلێمانییەوە، پیرۆزبایی لێكرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.
لای خۆشیانەوە خاتوو عەمید زوڵفان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیەی شاندی پەروەردەی سلێمانی دەربڕی.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باسیان لە گرنگی ڕۆڵی ژنان كرد لەناو حكومەتدا بە تایبەت لە چوارچێوەی گۆرانی پۆستە ئیدارییەکان و سپاردنی پۆستە باڵاکان بە ژنانی خاوەن ئیرادە.
