بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی ٧ـی ۲۰۲٦ بە سەرۆکایەتی مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێز (عەمید هێمن كەمال نوری)یان کرد، بەبۆنەی دەستبەكاربونی وەك بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.

مەبەست لە سەردانەكە بۆ هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان دامەزراوەکانی حکومەت و پیرۆزبایی بوو لە بەرێزیان.

پاشان مامۆستا نەژاد بەناوی خۆی و تەواوی پەروەردەی سلێمانییەوە، پیرۆزبایی لێكرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.

لای خۆشیانەوە عەمید هێمن كەمال سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیەی شاندی پەروەردەی سلێمانی دەربڕی.