بۆ بەرزنرخاندنی هەوڵی ئەو تیمانەی بە دەم کێشەی خوێندنگەکانەوە دەچن، ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی ٧ـی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا نەبیل حەمە صاڵح بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور و بەڕێز محمد عبدالله ئەندازیار و نوێنەری ئانزۆ فاوندەیشن، ڕێزلێنانی پێشکەش بە بەڕێزان جەلال ئەحمەد حەمە بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگا و بان و نەوزاد عومەر عەبداللە بەڕێوەبەر هونەری پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگا و بان كرد، لە بەرامبەر بەدواداچوونی مەیدانی و لێهاتوویی تیمەکانی ڕێگا و بان لە پاککردنەوەی پاشماوەی لافاو لە خوێندنگەی ئامادەیی قەرەگۆڵ بە دابینکردنی دوو ئامێری تایبەت بۆ پاککردنەوەی شوێنەوارەکانی لافاو، جێگەی پێزانینی تایبەتی پەروەردەیە و ئەمەش هاوکارییەکی بەرچاو بوو بۆ گەڕاندنەوەی دۆخی خوێندنگەکە.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی لێكردن لە بەرامبەر ئەو هاوكارییەی پێشكەشیان كردووە بە سنوری بەرێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
