سڵاوی پەروەردەو زانست…
دوای ئاشکرا کردنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی (وێژەیی و زانستی و پیشەیی) خولی یەکەم، بە دڵێکی پڕ لە شانازییەوە پەیامێکتان ئاراستە دەکەم.
خوێندکارانی ئازیز، بەم ئەنجامە دڵخۆشکەرە سەلماندوتانە کە خوێندکارەکانی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان نموونەی زانست دۆستین، چاوتان لە داهاتووە بۆ ئاسۆی هیواکانتان سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن کە ڕەوڕەوەی مێژووی پەروەردە و زانستن و هەمیشە پێش دەکەوێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاپەڕەی زێڕین تۆمار دەکەن.
خوێندکارانی ئازیز، ئەمڕۆ تاجی سەربەرزیتان لەسەر سەری خۆتان و دایک و باوک و مامۆستا و خوێندنگا و پەروەردەو پارێزگاکە دانا، ژمارەی ئێوەش لەم سەرکەوتنە پڕ لە شانازیەدا گەلێک زۆرە و جێگەی ڕێز و پێزانین و شانازی ئێمەن و هەرگیز لەبیرمان ناچن.
دایکان و باوکان و لێپرسراوی خوێندکاران ئێوەش جێگەی سەربەرزی و شانازین بۆ هەموومان ، بۆیەدەستی ماندووبونتان ئەگوشین و لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایتان لێ ئەکەین.
دەمانەوێت ئەوەیش بە هەمووان ڕابگەیەنین ئەمساڵ تاقیکردنەوە گشتییەکان لە هەموو ڕوویەکی تەکنیکی و ڕێنمایی و پێداویستییەکانەوە بە هیمەتی هەمووان و بە ئێشکگری بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و کارگوزارەکان و لەسەرو هەمووشیانەوە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە هاوکار بوون تاقیکردنەوەکان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا، سوپاس و دەستخۆشیمان هەیە بۆیان.
لە کۆتایدا بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و تەواوی مامۆستایانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی خوێندکارانی سەرکەوتوو دەرچوان دەکەین لە پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.
نەژاد عبدالله محمد
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
۹ـی ۷ـی ۲۰۲٦
