ئەمڕۆ دووشەممە ١٣-٧-٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەرێز زانكۆ سەردار سەرۆكی ڕێكخراوی نێردە بۆ دیبلۆماسی و پەیوەندییە گشتیەكان و ستافی دەستەی كارگێری كرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پەرەپێدانی هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا، مامۆستا نەژاد ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک کە خزمەت بە پڕۆسەی پەروەردە و پێگەیاندنی قوتابیان و خوێندکاران دەكات.
لە بەرامبەردا سەرۆكی ڕێكخراوی نێردە بۆ دیبلۆماسی و پەیوەندیە گشتیەكان سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتییان کرد بۆ گرنگی دانیان و خەمخۆریان بۆ كەرتی پەروەردە و بەرەوپێشچوونی لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگە.
