بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەکان کۆبۆوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی ٧ـی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم بەشەکاندا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی باشترکردنی کارکردن و خێراکردن و ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و مامۆستایان کرا.

بەڕێوەبەری گشتی جەختی لەسەر پابەندبوون بە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان و هەماهەنگی زیاتری نێوان بەشەکان کردەوە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پەروەردەیی و کارگێڕییەکان، هەروەها مامۆستا نەژاد تیشکی خستەسەر كاروچالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان كە لە ماوەی ساڵێكدا ئەنجامدراوە لەدەرەوەی بودجەی پەروەردە بۆ خزمەتكردنی ناوەندەكانی خوێندن و خوێندكاران و مامۆستایان سەرپەرشتیار و فەرمانبەران و دواتر باس لە پلانی داهاتووی بەڕێوەبەرایەتییەکە كرا و هاوکات گوێبیستی سەرنج و تێبینی و ئاستەنگەکانی بەردەم بەشەکان بوو بۆ چارەسەرکردنیان.

بەڕێوەبەری گشتی لە کۆتاییدا سوپاسی ماندووبوونی بەڕێوەبەری بەشەکانی کرد و ڕایگەیاند ئەرکی سەرشانی هەموومانە کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کار بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە بکەین و خزمەتگوزارییەکان بگەیەنینە ئاستێکی شایستە بە مامۆستایان و خوێندکاران.