مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا حەوێز محمد بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و دڵنیایی جۆری پارێزگای سلێمانی و خاتوو بەناز ڕەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا، بە فەرمانی وەزارەتی پەروەردە و فەرمانی کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی مامۆستا قادر عبدالرحمن قادر وەك یاریدەدەری بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربوو ،هەروەها مامۆستا جەزا حمە صالح و مامۆستا بەناز ئەحمەد تۆفیق وەك یاریدەدەری سەرپەرشتیاری یەكەم لە پەروەردەی رۆژئاوا دەستبەکاربوون.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پیرۆزبایی لێكردن و هیوای سەركەوتنی لە ئەركە نوێیەكەیاندا بۆ خواستن تا بتوانن زیاتر خزمەت بكەن بە پرۆسەی پەروەردە لە سنورەكەدا.
