چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۳۰ـی ۷ـی ۲۰۲٦ بەسەرپەرشتی بەڕێز د. ئالان حمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بە دروشمی پەروەردەی هاوچەرخ کارامەیی و کوالیتی دەستیپێکردو مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەم کۆربەندەدا بەشداری کرد کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری هەولێر بەردەوام دەبێت.

​لەم کۆڕبەندەدا سەکۆ پێشەنگە کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتەوە ڕێکدەخرێت، کۆمەڵیک لە شارەزایان، ئەکادیمیستان و بریاردەرانی بژاردە کۆدەکاتەوە بۆ ئاڵوگۆرکردنی سەرنج و شارەزاییەکان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە گەشەپێدانی کەرتى پەروەردە.

کۆڕبەندەکە جەخت لەسەر گرنگی کوالیتی و کارامەیی هاوچەرخ دەکاتەوە لە پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە و بنیاتنانی سیستمێکی پەروەردەیی کارامەتر کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی داهاتوودا.