بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی کارگێڕی و ڕێکخستنی کاروباری دارایی و یاسایی و تاقیكردنەوەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ٨ی ٢٠٢٦ بە چاودێری مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی مامۆستا حەوێز محەمەد بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و دڵنیایی جۆری پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان خولێکی كارگێری بۆ قوتابخانە و خوێندنگەكانی ڕۆژئاوا کردەوە بۆ ٢٠٠ بەڕێوەبەر بەشێوەی گروپ هەر گروپێك بۆ ماوەی دووڕۆژ ئامادەیی خولەكە دەبن و لەلایەن كەسانی شارەزاوە وانەكان دەوترێتەوە و چەندین تەوەری گرنگی پەیوەست بە کارگێڕی و ژمێریاری و یاسایی و تاقیكردنەوەكانی لە خۆگرتووە كە كۆڵەكەی بەڕێوەبردنی دامەزراوە پەروەردەییەکانن.
لە خولەکەدا مامۆستا نەژاد بەڕێوەبەری گشتی وەک شارەزایەك لە تەوەری کارگێڕیدا ووتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا تیشکی خستە سەر ڕێکخستنی پەیوەندییە کارگێڕییەکان بە ئامانجی خێراکردن و ڕاییکردنی کارەکان.
ئەم خولە چەند ئامانجێکی سەرەکی لەخۆ گرتبوو، ئاشناکردنی بەڕێوەبەران بە نوێترین ڕێکارە یاسایی و کارگێڕیی و ژمێریاریارییەکان و تاقیكردنەوەكان بە مەبەستی زیاتر بەرزکردنەوەی توانای پیشەیی و ئاشناکردنی زیاتری بەڕێوەبەران بە سیستمە نوێیەکانی بەڕێوەبردن.
