ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی٨ی٢٠٢٦ ستافی قوتابخانەی كامبریجی نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانییان كرد لە دیدارێكدا كە بەڕێز بەهرۆز مەحمود بەرێوەبەری بەشی قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومیەكان ئامادەبوو، گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی ساڵی خوێندن بە چاودێریكردنی بەرێوەبەری گشتی و هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا.
بەڕێز مامۆستا نەژاد رایگەیاند كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی هەمیشە هاوكار و پشتیوانی لە خزمەتكردنی پڕۆسەی پەروەردە و پێگەیاندنی قوتابیان و خوێندکاران دەكات.
لە بەرامبەردا ستافی قوتابخانەی ناوبراو سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتییان کرد بۆ گرنگی دانیان و خەمخۆریان بۆ كەرتی پەروەردە و بەرەوپێشچوونی لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگە.
