ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٣-٨-٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەرێز عیسا حمید بەرێوەبەری ڕوانگە خوێندن و بەرێز سەرمەند سەلام سەرپەرشتیاری پرۆژەی زانكۆی دڵخوازم لە دەزگای ڕوانگە كرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پەرەپێدانی هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا، مامۆستا نەژاد ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نیشاندا بۆ سازكردنی ئیڤێنت و پرۆژەی زانكۆی دڵخواز و ڕێنمایی و ڕاوێژكاری بۆ دەرچوانی قوتابیان و خوێندكارانی پۆلی دوانزە لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، کە خزمەت بە پڕۆسەی پەروەردە و پێگەیاندنی قوتابیان و خوێندکاران دەكات.
لە بەرامبەردا بەرێوەبەری ڕوانگە خوێندن لە دەزگای ڕوانگە سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتییان کرد بۆ گرنگی دانیان و خەمخۆریان بۆ كەرتی پەروەردە و بەرەوپێشچوونی لە پێناو خزمەتکردنی قوتابیان و خوێندکاران لە سنورەكە.
